القوات الامنية في اربيل تمنع فريق مؤسسة شارپرێس الاعلامية من التغطية وتستولي على معداتهم الصحفية

2023-09-04 08:15

معرض الصور العراق

هاجمت القوات الامنية مساء الجمعة 1/9/2023 فريق مؤسسة شارپرێس الاعلامية واستولت على تلفوناتهم الشخصية ومعداتهم الصحفية.

وقال مراسل المؤسسة الاعلامية شارپرێس هەژار انور انه ذهب الى مكان حادث انفجار في اربيل لتغطيته، الا ان القوات الامنية منعته من التغطية، مشيرا الى الاستيلاء على تلفوناتهم الشخصية ومعداتهم الصحفية وابلاغهم باستلامها في مديرية اسايش اربيل.

واضاف انور انه عندما ذهب الى مديرية اسايش اربيل وقبل استلامه المعدات واجهزة الموبايل أجبروه على ملىء استمارة و وجهوا اليه الاهانة.

تستنكر  لجنة دعم الصحفيين منع وعرقلة القوات الأمنية لفريق مؤسسة شارپرێس الاعلامية من التغطية اضافة للاستيلاء على تلفوناتهم الشخصية ومعداتهم الصحفية، وتطالب الجهات الرسمية المعنية كافة ونقابة الصحفيين العراقيين العمل الحثيث لتوفير حماية للصحفيين أثناء تأديتهم لعملهم وتغطيتهم للأحداث. إن أي تجاوزات تستهدف الصحفيين كمصادرة معداتهم الصحفية ومنعهم من التغطية تمثل انتهاكًا صارخًا لحقوق الإنسان ومبدأ حرية الصحافة. 

تناشد اللجنة السلطات المعنية بالتحقيق في هذه الانتهاكات على الفور وضمان محاسبة المسؤولين عنها منعا لتكرارها. 

وتدعو المنظمات الدولية والجمعيات الحقوقية المعنية والأمم المتحدة إلى التدخل العاجل لتوفير الحماية اللازمة للصحفيين العراقيين أثناء تأدية واجبهم الصحفي. يجب أن يكون للصحافة دور حيوي في نقل الأخبار والمعلومات، وهذا يتطلب بيئة آمنة ومحمية للعاملين في هذا المجال.

 

هێزە ئەمنیەكان لە هەولێر رێگا بە تیمی میدیای شارپرێس نادەن روماڵ بكەن و دەست دەگرن بەسەر كەلوپەكانیاندا

هێزە ئەمنیەكان ئێوارەی رۆژی هەینی 1/9/2023 هێرشیان كردە سەر تیمی دەزگای میدیایی شارپرێس و دەستیان گرت بەسەر مۆبایل و كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكانیان.
هەژار ئەنوەر پەیامنێری دەزگای میدیایی شارپرێس رایگەیاند چۆتە شوێنی روداوێكی تەقینەوە لە هەولێر بەمەبستی روماڵكردنی، بەڵام هێزە ئەمنیەكان رێگریان لێكردووە، رونیشیكردەوە دەستیان بەسەر مۆبایل و كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكانیادا گرتووە و پێیان راگەیاندوون بچن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر وەریبگرنەوە.
وتیشی: كاتێك رۆشتووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر پێش ئەوەی مۆبایل و كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكان وەربگرێتەوە ناچاریان كردوە بەڵێن نامەیەك پڕبكاتەوە و سوكایەتیان پێكردوە.
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی ئەو هەنگاوەی هێزە ئەمنیەكان دەكات  كە رێگریان لە تیمی دەزگای میدیایی شارپرێس كردووە روماڵ بكەن و دەستی بەسەر مۆبایل و كەرەستە رۆژنامەوانیەكانیاندا گرتووە و داوا لە لایەنە رەسمیە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق دەكات بەچڕی كار لەسەر دابینكردنی پاراستنی رۆژنامەنووسان بكەن لە كاتی بەجێگەیاندنی كارەكانیان و روماڵكردنی رووداوەكان، هەرچ دەستدرێژیەكیش كە روژنامەنووسان بكاتە ئامانج وەك دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی رۆژنامەوانیان و رێگری كردن لێیان لە روماڵكردن، پێشێلكردنێكی زەقی مافەكانی مرۆڤ و بنەمای ئازادی رۆژنامەوانیە.
لیژنەكە داوا لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار دەكات بەپەلە لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكاریانە بكەن و گەرەنتی لێپێچینەوە لەو كەسانە بدەن كە بەرپرسن لەو پێشێلكاریانە بەمەبەستی دووبارە نەبوونەوەی.
هەروەها داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بەپەلە دەست تێوەردان بكەن بۆ پاراستنی رۆژنامەنووسانی عێراق لەكاتی بەجێگەیاندنی كارە رۆژنامەوانیەكانیان، پێویستە رۆژنامەگەری رۆڵی چالاكی هەبێت لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریەكان، ئەمەش پێویستی بە كەشێكی ئارام و پارێزراوە بۆ ئەو كەسانەی لەم بوارەدا كار دەكەن.