لجنة دعم الصحفيين: اعتقال ثلاثة مصورين صحفيين والاعتداء على آخرين

2023-07-20 08:44

معرض الصور العراق

اعتقلت قوة امنية في بغداد ثلاثة مصورين صحفيين يعملون مع وكالات انباء عالمية واعتدت على اخرين بالضرب، خلال تغطيتهم الصحفية للإحتجاجات الشعبية أمام السفارة السويدية ببغداد .

وقال احد المصورين الذي كان ضمن فريق عمل تصوير مكلف بتغطية الاحتجاج، ان قوة امنية قامت باعتقال ثلاثة من زملائه وهم احمد سعد الذي يعمل مصورًا فوتوغرافيًا مع وكالة رويترز وزميله المصور التلفزوني ماهر محمد الذي يعمل لصالح نفس الوكالة ومصور وكالة AP هادي مزبان. واعتدت القوات الامنية على المصور امير هليل الذي يعمل لصالح وكالة الانباء الالمانية، وهشمت عدسة كامرته ومزقت ثيابه.

ان لجنة دعم الصحفيين تستنكر ما تعرض له المصورين الصحفيين احمد سعد، ماهر محمد، هادي مزبان، وامير هليل. وتطالب الأجهزة الأمنية العراقية بكافة فروعها ونقابة الصحافة العراقية باتخاذ الاجراءات اللازمة لاطلاق سراح المصورين المحتجزين في مركز شرطة المنطقة الخضراء بأسرع وقت ممكن، وذلك حماية لحقهم في ممارسة عملهم وفق القوانين والأنظمة المحلية والدولية.

وتدعو الجمعيات الحقوقية المعنية والمنظمات الدولية  والأمم المتحدة للمساعدة في ضمان تمكين الصحفيين والعاملين في وسائل الإعلام من ممارسة عملهم بصورة حرة ومستقلة وآمنة وخالية من أي عائق أو تهديد أو أعمال عنف، فإن اللجوء إلى مثل هذه الضغوط على الصحفيين والإعلاميين، يعد رسالة سلبية وخطيرة ضد الحريات الصحفية في العراق.

 

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان: دەستگیركردنی سێ‌ كامێرەمانی رۆژنامەوانی و دەستدرێژیكردن بۆ سەر چەند رۆژنامەنووسێكی تر

 

هێزێكی ئەمنی لە بەغدا سێ‌ كامێرەمانی رۆژنامەوانی دەستگیركرد كە لە ئاژانسە جیهانیەكان كاردەكەن و بەلێدانیش دەستدرێژیان كردە سەر چەند رۆژنامەنووسێكی تر، لەكاتێكدا رووماڵی ناڕەزایەتیەكیان دەكرد لەبەردەم باڵیۆزی سوید لە بەغداد.

یەكێك لە كامێرەمانەكان كە رووماڵی ناڕەزایەتیەكەی ئەكرد رایگەیاند هێزێكی ئەمنی سێ‌ لە هاوپیشەكانی دەستگیركردووە كە پێكهاتوون لە ئەحمەد سەعد كامێرەمانی فۆتۆگرافی ئاژانسی رۆیتەرز، ماهیر محەمەد كامێرەمانی تەلەفزیۆنی ئاژانسی رۆیتەرز ، هادی مەزبان كامێرەمانی ئاژانسی AP، وتیشی: هێزە ئەمنیەكان بەلێدان دەستدرێژیان كردۆتە سەر كامێرەمان ئەمیر هەللەییل كە بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی ئەڵمانیا كار دەكات و كامێرەكەیان تێكشاندووە و جلوبەرگەكانیان دڕاندووە.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیانە دەكات كە كراونەتە سەر ئەم كامێرەمانە رۆژنامەوانیانە: ئەحمەد سەعد، ماهیر محەمەد، هادی مەزبان، ئەمیر هەللەییل و داوا لە دەزگا ئەمنیەكانی عێراق و سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق دەكات رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ ئازادكردنی كامێرەمانە دەستبەسەرەكان بە زووترین كات، كە لە ناوەندی پۆلیسی ناوچەی سەوز دەستبەسەركراوون، لەپێناو دەستەبەركردنی مافیان لە بەجێگەیاندنی كارەكانیان بەپێی یاسا و رێسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتێكان.

لیژنەكە داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات هاوكاری رۆژنامەنووسان و ئەو كەسانەبن كە لە میدیاكاندا كاردەكەن تاكو بەشێوەیەكی ئازاد و سەربەخۆ و بەهێمنی و بەبێ‌ رێگری و هەڕەشە و توندووتیژی، كارەكانیان راپەڕێنن، رونیشیكردەوە پەنابردن بۆ ئەم فشارانە بۆ سەر رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران پەیامێكی نەرێنی مەترسیدارە دژ بە ئازادی رۆژنامەگەری لەعێراقدا.