لجنة دعم الصحفيين: منع واعتداء بالضرب يطال صحفيين في اربيل حاولوا تغطية تظاهرة طلابية

2023-02-20 06:10

معرض الصور العراق

منع مدير شؤون القسم الداخلي التابع للجامعة التقنية باربيل اليوم الاحد، العديد من الصحفيين، من تغطية تظاهرة طلابية، واعتدى على مراسل صحفي بالضرب المبرح، وكسر معداته.

وافاد مراسل قناة "بوار ميديا" الزميل "نبز رشاد" للجنة دعم الصحفين في العراق انه كان اليوم مع مراسلي وكالات "شاربرس، كوباس، ئيستا، ولات، وقناة Nrt" وهم كل من "هازار أنور، تيمان رواندزي، أيوب صالح ، محمد خليل شواني، جوماني محمد" لتغطية تظاهرة نظمها طلاب القسم الداخلي في الجامعة، احتجاجا على تردي الخدمات وانعدام الماء والتيار الكهربائي، لكن تفاجأ بقيام مدير القسم الذي كان بالقرب من التظاهرة بالاعتداء على نبز رشاد بالضرب، ومنعه من تغطية التظاهرة، لافتا الى ان المدير وجه شتما وسبابا فاحشا على المراسلين والمصورين، وكسر معدات بعضهم، مطالبا اياهم بمغادرة موقع التظاهرة على الفور، وايقاف التصوير.

تستنكر لجنة دعم الصحفيين الاعتداء الذي تعرض له الصحفيين بأربيل، وتطالب الجهات الرسمية المسؤولة في إقليم كردستان ضرورة توفير حماية للصحفيين العراقيين أثناء تغطيتهم للأحداث، والامتثال للدستور والقانون والمواثيق والمعاهدات الدولية.

وتدعو الجمعيات الحقوقية المعنية والمنظمات الدولية والأمم المتحدة لمتابعة ما يتعرض له الصحفيين في العراق.

لجنة دعم الصحفيين
 

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان: لەهەولێر رێگری لەچەند رۆژنامەنوسێك دەكرێت بۆ روماڵكردنی خۆپیشاندانێك و دەستدرێژیش دەكرێتە سەریان

بەڕێوەبەری كاروباری بەشی ناوخۆیی زانكۆی پۆلەتەكنیكی هەولێر رێگری لەژمارەیەكی زۆری رۆژنامەنوسان كرد روماڵی خۆپیشاندانێكی قوتابیان بكەن و دەستدرێژیشی كردە سەر پەیامنێرێكی رۆژنامەوانی و بەتوندی لێیدا و ئامێرەكانی تێكشكاند.

پەیامنێری كەناڵی بوار میدیا هاوپیشەمان نەبەز رەشاد بەلیژنەی پاڵپشی رۆژنامەنوسان لەعێراق راگەیاند لەگەڵ پەیامنێرانی ئاژانسەكانی شارپرێس و كۆباس و وڵات و كەناڵی nrt  ، هەژار ئەنوەر و تیمان رەواندوزی و ئەیوب ساڵح و محەمەد خەلیل شوانی و چۆمان محەمەد، لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانێك كە قوتابیانی بەشی ناوخۆیی زانكۆكە رێكیان خستبوو وەكو ناڕەزایەتی دەربڕینێك بۆ خراپی خزمەتگوزاریەكان و نەبونی ئاو و كارەبا، بەڕێوەبەری بەشەكە دەستدرێژی كردە سەر نەبەز رەشاد  و لێیدا و رێگەی پێنەدا روماڵی خۆپیشاندانەكە بكات.

وتیشی: بەڕێوەبەرەكە قسەی نەشیاو و سوكایەتی بە پەیامنێر و كامێرەمانەكان كردوە و ئامێری هەندێكیشیانی تێكشكاندوە و داوای لێكردون هەر بەپەلە شوێنی خۆپیشاندانەكە بەجێبهێڵن و وێنەگرتن رابگرن.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان ئیدانەی ئەو دەستدرێژیە دەكات كە كراوەتە سەر رۆژنامەنوسان لە هەولێر و داوا لەلایەنە فەرمیە بەرپرسەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، رۆژنامەنوسە عێراقیەكان پارێزراوبن لەكاتی روماڵكردنی روداوەكان و ملكەچی دەستور و یاسا و رێسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان ببن.

لیژنەكە داوا لە كۆمەڵە یاساییە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بەدواداچون بۆ ئەو حاڵەتانە بكەن كە روبەڕوی رۆژنامەنوسان دەبێتەوە.